ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕێگەیەکی خێرا بۆ هەرچی زووترە تەواوکردنی چامپیۆنزلیگ نزیکە لە کۆدەنگیی کۆتایی

یاریگا- دەستپێکردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە مانگی ئۆگەست (ئاب) و تەواوکردنی لە زووترین وەختدا، کە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەکی کەوتووە، بابەتی گفتوگۆی لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکانی ئەو پاڵەوانێتیەن و ڕەنگە کۆدەنگیی گشتی بەدوادا بێت

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە تیمێک لە یوفا، یەکێتی یانەکانی ئەورووپا و یانەکانی خولە ناوخۆییەکان، بیرۆکەی ئەوەیان خستۆتە بەر باس کە پاڵەوانێتیەکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەسەر شێوازی ‘یەک یاری’ بهێتە ئەنجامدان، ئەوەش بۆ هەرچی زووتر نە کۆتا گەیاندنی چامپینۆزلیگە.

بۆ چوارگۆشەی زێڕینیش، ئەوا یارییەکان لە ئیستەنبووڵ ئەنجام بدرێن. ئەم بیرۆکەیەش پاڵپشتی زۆرینەی هەیە، کە بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تەنها ڕەزامەندی کۆتایی لەلایەن لیژنەی تایبەتی یوفاوە ماوە، ئەویش لە 17ی مانگی یۆنیۆ (حوزەیران) لەسەر ئەو بابەتە کۆبوونەوە دەکەن.

بۆ بیرهێنانەوە، هەندێک لە یارییەکانی قۆناغی 16 تەنها یاری چوون ئەنجام دراوە کە ئەمانەن:

یوڤێنتوس 0 – 1 لیۆن

مانچستەر سیتی 2 – 1 ڕیاڵ مەدرید

بایەرن میونخ 3 – 0 چێڵسی

بارسێلۆنا 1 – 1 ناپۆلی

ئەم یانانەش توانیویانە قۆناغەکە ببڕن:

ئەتاڵانتا، لایپزیگ، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و پاریس سان جێرمان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button