ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ دوای زیاتر لە دوو مانگ دەرکەوتەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای گەڕانەوەی بۆ پۆرتوگاڵ و کەرەنتین بوونی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو مانگ جارێکی دیکە گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کریس دوو هەفتە لەمەوبەر گەڕایەوە وڵاتەکەیان و لەو ماوەیە لە کەرەنتین بوو و نەیتوانی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات و دوێنێ ماوەی کەرەنتینەی کۆتایی هات و بریارە ئەمڕۆ بۆ جاری یەکەم دوای زیاتر لە دوو مانگ لەگەڵ هاوڕێیەکانی جارێکی دیکە دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

رۆناڵدۆ لەو ماوەیەی کە لە کەرەنتین بووە، ناوە ناوە وێنەکانی خۆی لە کاتی راهێنان کرن بڵاوکردەوە و پێدەچێت کە لەو ماوەیەدا بە تەواوەتی پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانی کرد بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button