ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مێرتێنس بڕیاری خۆیدا و چێڵسی و ئینتەری بێ هیواکرد

یاریگا-درایس مێرتێنس ئەستێرەی ناپۆلی بڕیاری مانەوەیدا لەگەڵ یانەکەی و گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچوو، وە یانەکانی ئینتەرمیلان هەمان وڵات و چێڵسی ئینگلیزی دەیانویست بە بێ بەرامبەر مێرتێنسی ٣٣ ساڵ بگوازنەوە یانەکەیان. تاوەکو راگەیەندرا هەردوولا رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزی دیکە.

بەگوێرەی گاردیان ناوبراو لە کاتێکدا ماوەتەوە کە چێڵسی موچەی ١٧٠ هەزار پاوەندی هەفتانەی خستووەتە بەردەست  و موچە تازەکەی لە ناپۆلی ١٤٠ هەزار پاوەند دەبێت بەڵام ٢.٢ ملیۆن  پاوەندی پێشەکی وەک خەڵاتی واژۆکردنی گرێبەستەکە وەردەگرێت.

درایس لە ٢٠١٣ ـەوە یاری بۆ ناپۆلی دەکات و خاوەنی ٩٠ گۆڵە لە ٢٢٦ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button