ئینگلتەرا

هۆدسن ئۆدۆی بە کەفالەت ئازادکرا

یاریگا-کالوم هۆدسن ئۆدۆی یاریزانی یانەی چێڵسی لە بەندیخانە ئازادکرا پاش دەستگیرکردنی لە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی رۆژی رابردوو.

ئافرەتێک لەوکاتەدا پەیوەندی بە پۆلیس کرد و داوای ئەمبوڵانسی کرد گووایە یاریزانەکە ئازاریداوە، دواتر دەرکەوت سکاڵاکەر کچە مۆدێلێکە و لەگەڵ ئەو یاریزانە ماوەتەوە بەڵام بووەتە کێشەیان و تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی زۆرە ملێی داوەتە پاڵ یاریزانە ١٩ ساڵەکە. ئازادکردنەکەی لاوە ئینگلیزییەکە بەشێوەیەکی کاتییە و لە نیوەی مانگی شەشدا دەبێت بگەڕێتەوە دادگا.

کالوم هۆدسن ئۆدۆی یەکەم یاریزانی پریمەرلیگ بوو کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ هات و دواتر چاک بووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button