ئیتاڵیاگرنگترین

دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵی دواخرا

یاریگا-لە کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیادا بڕیادرا دەستپێکردنەوەی خولەکان دوابخرێت و لانیکەم تاوەکو ١٤-٦ یارییەکانی خولی پلە یەک و پلە دوو ئەنجام نەدرێت.

یانەکان گەڕاونەتەوە مەشقەکان بە ئومێدی ئەوەی لە ١٣-٦دا بگەڕێنەوە یاریگاکان هاوکات لەگەڵ لالیگا و پریمەرلیگدا بەڵام کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دژی دەستپێکردنەوەی یارییەکان لەوادەی دیاریکراوە بڕیاری لێدرا و بەگوێرەی بەیاننامەی یەکێتییەکەش ئەم بڕیارە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئیتاڵیا دراوە.

بەهۆی ئەوەی یانەکان پێویستیان بە چەند رۆژێک خۆئامادەکاری هەیە،لە باشترین دۆخدا  هیچ یارییەک تاوەکو ١٦-٦ ئەنجام نادرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button