ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

شێخ دەیەوێت زیدان بباتە یانەکەی

یاریگا
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێ نشینی سعوودیا دەیەوێت یانەی نیوکساڵ یونایتدی ئینلگیزی بکڕێت و دوای ئەم پرۆژەیەش دایناوە چەندین یاریزانی بەناوبانگ و راهینەرێکی دیار بۆ یانەکەی دەست نیشان بکات.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردووە شێخە سعوودیەکە لە پلانەکانیدا هەیە تیپێکی تۆکمە دروست بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەگەر ئەو یانەیەی کرییەوە رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوەکان بکەن، بەم دواییەش ئارەزووی ئەوەی کردووە کە زینەدین زیدان راهینەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشان بکات. لەلایەکی دیکەوە دەنگۆی ئەوەش هەیە سەمایەدارەکە یاریزانانی وەکو کلیان مباپێ و گاریس بەیلی دەوێت.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەک بڵاوییان کردووە یوێفا بە هیچ شێوەیەک رێگە بەو یانەیە نادات زێدەڕۆیی لە لە بازاری گواستنەوەدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button