ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

پاولۆ دیبالا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێ بکاتەوە.

رۆژنامە لاگازێتاسلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە نزیکە ساڵێکە کارگێری خانمە پیرەکە لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی هێرشبەری یانەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ نوێ بکاتەوە، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی ئەو یاریزانە بە ڤایرۆسەکە، گفتوگۆکان کۆتایی هات و بەم دواییەش دوای چاکبونەوەی جارێکی دیکە هەوڵەکانی یانەکەی دەستی پێکردووە و پێدەچێت ئەو یاریزانە بەم نزیکانە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

دیبالا کە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و لە ماوەی رابردوو چەند یانەیەک هەوڵیانداوە ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button