ئیتاڵیا

ئەنجامی پشکنینی تەواوی یاریزانانی ئینتەرمیلان گەڕایەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رایگەیاند ئەنجامی پشکنینی یاریزانەکانیان هاتووەتەوە و سەرجەمیان نەرێنی بووە.

وابڕیارە سبەینێ مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکانی ئیتاڵیا دەست پێبکاتەوە و بەر لەوەش پشكنین بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی یانەکان ئەنجام دەدرێت، ئینتەر دوو جار پشکنینی کۆرۆنا و جارێکیش پشكنینی خوێنی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی ئەنجامدا و دەرکەوت هەموویان سەلامەتن.

تا ئێستا ئەوە یەکلانەبووەتەوە پاش دەستپێکردنەوەی مەشقە بە کۆمەڵەکان چی روودەدات ئەگەر یاریزانێک تووشی کۆرۆنا بێت. گفتوگۆی حکومەت و بەرپرسە وەرزشییەکان لەسەر ئەوەیە کە ئایا سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش بۆ دوو هەفتە کەرەنتین بکرێن یاخود تەنها تووشبووەکە.

بە رۆژێک بەر لە مەشقە بە کۆمەڵەکانیش یانەی پارما رایگەیاند دوو یاریزانی تووشی کۆرۆنا بووە هەر لەو خولەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button