ئیتاڵیاگرنگترین

پارما تووشبوونی دوو یاریزانی بە کۆرۆنای نوێ راگەیاند

یاریگا-یانەی پارمای ئیتاڵی رایگەیاند دوو یاریزانی پێکهاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هاتوون.

بۆ پاراستنیان لە میدیاکان ناوی دوو یاریزانەکە ئاشکرانەکراوە بەڵام پارما بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

“لە کاتی پشکنینی گشتی بۆ سەرجەم ستاف و یاریزانان کە دوو جار ئەنجامدراوە، سەرجەم یاریزانان بە نەرێنی هاتووەتەوە جگە لە دوو یاریزان لە جاری یەکەمدا بە ئەرێنی هاتووەتەوە. تووشبووان لە بارودۆخێکی جەستەیی باشدان و نیشانەکانیان پێوە دیارنیە بەڵام خراونەتە کەرەنتین و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

ئەم هەواڵەش بە ماوەیەکی کەم دێت پاش رێگەدان بە راهێنانی بە کۆمەڵ بە یانەکانی ئیتاڵیا لەلایەن حکومەتەوە و هەروەها نزیکبوونەوەی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵی لە مانگی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button