ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە کۆتاییدا بارسێلۆنا شوێنگرەوەی دانی ئالڤێسی دۆزیەوە

 یاریگا- یانەی بارسێلۆنا لە دوای ڕۆشتنی دانی ئالڤێسی ئەفسانەی لای ڕاستی یانەکە، عەوداڵی پڕکردنەوەی ئەو شوێنەیە کە ساڵانێکی زۆر بە ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی خزمەتێکی زۆری بەو یانەیە کرد.

ئەگەرچی لە ئێستادا هەریەکە لە نیڵسۆن سیمیدۆ و سێرجی ڕۆبێرتۆ لەو پێگەیە یاری پێ دەکرێن، بەڵا یانە کەتەلۆنییەکە هێشتا وێڵە لە دوی جێگرەوەی دڵخوازی خۆی. بۆ ئەو مەبەستەش، لە ئێستادا هەوڵەکانی زیاتر کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی سێرجینۆ دێست لە یانەی ئاژاکسی هۆڵەندی.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی سپۆستی ئیسپانی، بلاوگرانا زۆر نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەمریکییە، پاڵپشتیش بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە، خواستی زۆری یاریزانەکەیە بە یاریکردن بە درێسی بارساوە، ئەوەا بە پێی هەمان سەرچاوە.

دێست تەمەنی 19 ساڵە و توانیویەتی لەگەل ئاژاکس بە باشی دەرکەوێت. چەند ڕۆژێکی لەمەوبەریش وەک باشترین یاریزانی لاوی یانە هۆڵوندییەکە دەستنیشان کرا لە لایەن هاندەرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button