ئه‌ڵمانیا

ئیبراهیمۆڤیچ بە ستایشی ئەڵمانییەکان، توانج لە ئیتاڵییەکان دەگرێت!

یاریگا- ئەمڕۆ بە یاری نێوان دۆرتمۆند و شاڵکە، یارییەکانی خولی ئەڵمانیا لە ژێر ڕێوشوێنێکی تەندرودستیی توندوتۆڵدا دەستی پێکردەوە. بەو بۆنەیەشەوە زاڵاتان ئیبراهیمۆچی ئەفسانەی سویدی پەسن و ستایشی ئەڵمانییەکانی کرد.

ئیبرا بۆ پێشوازی کردنەوەی خولەکە، لە ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆیەوە نووسیویەتی: “دەڵێن و دەیکەن.” هاوپێچ ئاڵایەکی ئەو وڵاتەشی داناوە و لەسەری نووسیویەتی “سوپاس”. مەبەست لێی ئیدارە و کاربەدەستانی ئەڵمانیایە لەوەی چی بڵێن، بە ئەنجامی دەگەیەنن.

ڕۆژنامەی میدیاسێتی ئیتاڵی، نووسینەکەی زاڵاتانی بە دوو دیو لەیەک داوەتەوە، کە گوایە هێرشبەرەکەی میلان توانجی لە کاربەدەستانی ئیتاڵی گرتووە بەوەی هێشتا لە مقۆمقۆی ئەوەن بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نادەن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان دوای ئەوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا پەکیخست.

پێگەی فەرمی بۆندسلیگاش وەڵامی ئیبراهیمۆڤیچی داوەتەوە و هیوای زوو بینینەوەی لە یاریگاکان بۆ خواستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button