فه‌ره‌نساگرنگترین

هۆولیێ: پاریس و مارسیلیا رێککەوتبوون بۆ لەناوبردنی لیۆن

یاریگا-جیرارد هۆولیێ راهێنەری پێشووی ئەستۆن ڤیلا و لیڤەرپوول و  لیۆن و هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەڵێت یانەکانی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا بە ئاگاداری حکومەت هاوپەیمانییەکیان پێکهێنابوو دژی لیۆن.

ناوبراو ئێستا راوێژکاری ژان مایکڵ ئاولاسی سەرۆکی لیۆنە و بۆ OLTV وتی

“هاوپەیمانییەک هەبوو لە نێوان مارسیلیا و پاریس، پێم وایە مەبەستی سەرەکی تێیدا ئازاردانی لیۆن بوو وە بەزووییش دادەپۆشرێت چونکە حکومەت ئاگادارە. من سەیری تەواوی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا و ئیواردیۆ فیلیپۆی سەرۆک وەزیرانم کرد ئەوان هەرگیز باسی وەرزشیان نەکرد بەڵام لەناکاو بڕیاردرا خولی فەڕەنسی ئەم وەرزە بەکۆتا بهێندرێت و ئاسایی نەبوو”.

ئەم لێدوانەی جیرارد پاش ئەوە هات خولی فەڕەنسی ئەم وەرزە بەکۆتا هێنرا و تێیدا پاریس وەک پاڵەوان و مارسیلیا لە پلەی دووهەم دا مانەوە، وە لیۆن گەورەترین قوربانی بڕیارەکە بوو کە لە ساتی راگرتنی یارییەکاندا لە پلەی حەوتەم دابوو. بەهۆیەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٧ ـەوە ئەو یانەیە نەگەیشتە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button