ئینگلتەرا

ئێمری بۆ یەکەمجار باسی کێشە کارگێڕییەکانی ئارسناڵ دەکات

یاریگا-یونای ئێمری باس لەوە دەکات لە ئارسناڵ بەتەنها بووە و کەس نەبووە بیپارێزێت ئەوەش بە هۆکاری بەشێک لە شکستەکەی دەزانێت.

ئێمری کە ئێستا بێ یانەیە بۆ دەیلی مەیڵ وتی : لە هەموو یانەکانی دیکە کە کارم تێداکردووە هەمیشە پاراستوویانم. لە پاریس سان جێرمان ناسڕ خلێفی دەیپاراستم بەڵام لە ئارسناڵ هەمیشە بەتەنها بووم و کەسم لە پشت نەبوو. لە ئارسناڵ بەر لە من ئارسن ڤینگەر هەموو شتێکی دەکرد بەڵام دواتر شێوازی کارگێڕی گۆڕدرا بۆ ئەوەی من بەتەنها راهێنەر بم و ئیڤان گازیدیس، راول سانهێڵهی و دواتریش ئیدو بوو کە کارەکانیان دەبوو بکردبایە. هەمیشە کە هەڵەیەک و ئەنجامێکی خراپ هەبووایە من بەتەنها بووم لە کاتێکدا هەندێک لە کێشەکان بەر لە من هەبوون. ئەگەر کاتێکی ناخۆش هەبووایە لە پاریس ناسڕ خلێفی دەهاتە ژووری خۆگۆڕین و ئەو پارێزگاری لە من و یاریزانەکان دەکرد”.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وەک جێگرەوەی ئارسن ڤینگەر دەستنیشانکرا و بڕیاربوو بۆ ساڵانێکی زۆر لە گەنەرز بمێنێتەوە بەڵام زۆری نەبرد ئەنجامی خراپ و قوڵبوونەوەی کێشەکان ئەو راهێنەرەی بە دەرکردن دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button