ئەفریقاگرنگترین

ئیتۆ بۆ درۆگبا: من بێ رکابەر باشترین یاریزانی مێژووی ئەفریقام

یاریگا-ساموێل ئیتۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی بارسێلۆنا دەڵێت ئەو باشترینی کیشوەرەکەیەتی.

لەم دواییەدا حاجی دیوف لە لێدوانێکدا وتبووی ئەو خۆی بە باشترینی ئەفریقا دەزانێت و ئەوەش بەوە وەڵامدرایە کە درۆگبا باشترینە نەک تۆ. ئیتۆش ئەمڕۆ هاتە نێو رکابەرییەکە و لە لێدوانێکدا وتی ” رەنگە دیۆفی برام چاوی کز بووبێت و پێویستی بە چاویلکەی نوێ بێت، ئەمە پێویست بە گفتوگۆ ناکات چونکە هیچیان باشترین نین و ناتوانن بێن بڵێن ئێمە لە ئاستی تۆدابووین یاخود باشتربن. ئەمە تەنها لەبەر ئەوەنا چونکە خۆم دەیڵێم بەڵکو راستییەکەیە. دەمویست ببمە یەکەم و ساڵانێکی زۆریش بە یەکەمی مامەوە”.

ئیتۆ چوار جار بە باشترین یاریزانی ئەفریقا دەستنیشانکراوە و خاوەنی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ و سێ ناسناوی لالیگا و ناسناوێکی خولی ئیتاڵییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button