ئیتاڵیا

کاتانیا لە لێواری مایەپووچ بووندایە

یاریگا-یانەی کاتانیای ئیتاڵی بەرواری دادگای دیاریکردووە تاوەکو بەفەرمی مایەپوچبوونی خۆی رابگەیەنێت.

وابڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا بەرپرسانی ئەو یانەیە داوا لە دادگا بکەن مافی حکومەی مایەپوچبوون بدات بە خاوەنەکەی پاش ساڵانیک لە خراپی دۆخی ئەو یانەیە و لەسەردەمی کۆرۆناشدا گەیشتە لوتکە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت قەرزەکانی سەر ئەو یانەیە لە ماوەی چوار ساڵدا لە ٤.٥ ملیۆن یۆرۆوە زیادی کردووە  بۆ ١٥ ملیۆن یۆرۆ. نزمترین خاڵی ئەو یانەیەش دابەزینیان بوو بۆ پلە سێ و هێرشکردنە سەر بەڕێوبەری یانەکە بوو لەلایەن هاندەرانەوە.

تاکە هیوای کاتانیا کڕینەوەیەتی بەر لە وادەی دادگا بەڵام پێناچێت لەم کاتەدا هیچ کڕیارێکیان دەستبکەوێت بە تایبەت کە خولی پلە سێی ئیتاڵیا بۆ ئەم وەرزە هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button