ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسکی ئامۆژگاری هالاند دەکات بۆ مانەوەی درێژتر لە ئەڵمانیا

یاریگا- لە سەروبەندی ئەو هەوڵانەی لە لایەن یانە گەورەکانەوە دەدرێت بۆ گواستنەوەی ئێرلین هالاند لە بروسیا دۆرتمۆند، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئامۆژگاری لاوەکە دەکات بە مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە ئەڵمانیا.

قسەکانی گۆڵکارە پۆڵەندییەکە کە پێگەی Goalی وەرزشی گواستوویەتیەوە، لە بارەی هالاندەوە دەڵێت: “توانایەکی گەورەی هەیە، بەڵام هێشتا کاتی لە پێشە. ئەگەر هەوڵی زۆر بدات، ئەوە یاریزانێکی باشتری لێ دروست دەبێت ق دەگاتە ئاستی لوتکە. بۆ ئەو وا باشترە تا ماوەیەکی درێژتر لە بۆندسلیگا بمێنێتەوە پێش ئەوەی هەنگاوی دواتری بنێت.”

بە ماوەی چەند مانگێکی کەم لە پەیوەندی کردنی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە لە ساڵبۆرگەوە، لاوە نەرویجیەکە بە شێوەیەکی نایاب خۆی سەلماندووە چ لە خولی ناوخۆیی و چ لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگیش. لە ئێستادا ناوی دەبەسترێت بە یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و هەردوو یانە زلهێزەکەی شاری مانچستەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button