ئینگلتەرا

“نازناوەکە شایستەی ئێمە نییە ئەگەر پریمەرلیگ تەواو نەکرێت”

یاریگا- لە نێو ڕا و بۆچوونە جیاوازەکاندا لەمەڕ چارەنووسی پریمەرلیگ، ئەستێرەیەکی پێشووتری لیڤەرپووڵیش قسەی خۆی هەیە، بەڵام وا دیارە بە دڵی هاندەرانی ڕێدز نەبێت.

جۆن بارنێسی ئەستێرەی پێشووتری یانەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: “لە باری تەواو نەکردنی خولی ئینگلیزیدا، ئەگەر هاتوو ئەوە ڕەت کرایەوە کە هیچ یانەیەک دابەزێت یان سەربکەوێت، ئەوا نابێت نازناوەکە بدرێتە لیڤەرپووڵ. وەرزەکە بە هەر شێوەیەک بووە دەبێت تەواو بکرێت. ئێمە لێرەدا باس لە بڕە پارەیەکی زۆر دەکەین. یاریگەلێکی زۆر ماون ئەنجام بدرێن و لەو ڕێگەیانەوە یانەکان ئەو پارانەیان دەستکەوێت. دەبێت چاوەڕێی باشترین دەرفەت و کات بکەین بۆ ئەنجامدانەوەی چالاکییەکان، هەمووی نۆ یاری ماوەتەوە.”

لیڤەرپووڵ کە 30 ساڵە لە نازناوەکە بێبەشە، لە ئێستادا پێش پەککەوتنی چالاکییە وەرزشییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە نزیکترین ڕکابەریەوە کە مان سیتییە، جیاوازییەکەیان 25 خاڵە و هەندێک بە شایستەی دەزانن وەک پاڵەوانی ئەم وەرزە بناسێنرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button