ئه‌وروپا

دیلۆفیو: زەحمەتە بۆت هەر لە سەرەتاتەوە ناوت بنێن تۆ “مێسی ئاییندەیت”

یاریگا- جێرارد دیلۆفیۆی ئیسپانی باس لەو فشارانە دەکات کە دەخرێنە سەر یاریزانە لاوەکان و دەچوێنرێن بە ئەستێرە و ئەفسانەکان.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی ئین سپۆرتس، ئەو یاریزانە گوتی: “کاتێک سەرەتای لاوێتیتە کە بارسا، چاوت زۆر لەسەرە. زۆرێک وەک ئینێستای داهاتوو دەتبینن، زۆرێک وەک مێسی ئاییندە، یاخود ئەستێرەکانیتری تۆپی پێ. ئەوەش زەحمەتە، چونکە لاوەکان دەبێت بە شێنەیی کار بکەن، هەموو ڕۆژێک و بەبێ هیچ فشارێک. خۆی پێویستە فێربیت و هەوڵ بدەیت، بەڵام هەندێ خەڵک زۆر دەڵێن، خەونێکت بۆ چێ دەکەن کە پێگەشتنی زەحمەت بێت.”

ئەو یاریزانە کە لە ئەکادیمیای بارساوە دەرکەوت، سەرەڕای کەمی تەمەنی کە ئێستا 26 ساڵە، وێستگەی پیشەگەرێتی لەگەڵ گەلێک یانەی جیاوازدا ئەزموون کردووە، لەوانە ساڵی 2013 لە بارساوە بە خواستن بۆ ئیڤەرتۆن و پاشان بۆ سیڤییا. دواتر گەڕانەوەی بۆ ئیڤەرتۆن و ئینجا بە خواستن لە میلان و هەمدیس گەڕانەوەی بۆ بارسا و تا ساڵی 2018 بە خواستن ڕووی کردە واتفۆرد بە خواستن و لەو یانەیە گیرسیایەوە. ئەوە پەیوەست دەکات بە ماوەی خولەکی زیاتری یاریکردنەوە و دەڵێت: “من کەسێکم، نامەوێت لەسەر کورسی یەدەکبم. من دەمەوێت یاری بکەم. ئیتر گرنگ نییە لە بارسا بێت یان واتفۆرد وە یوخود بایەرن. ئەوە دڵخۆشیمە لە واتفۆرد و یاری بکەم، وەک لەوەی لە یانەیەکی وەکوو بارسابم و یەدەک بم. ئەوە ئەقلیەتی منە.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button