ئیتاڵیائینگڵته‌راگرنگترین

یۆڤی پیانیج لە بارسێلۆنا دەسێنێتەوە و دەیدات بە چێڵسی

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەنیازە ئاڵوگۆڕە چاوەڕوانکراوەکەی میرالیم پیانیج  و ئارسەر پەکبخات لەپێناو بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی چێڵسی.

دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە بارسا و یۆڤی هەریەک لە پیانیج و ئارسەر ئاڵوگۆڕبکەن دواتر ئارسەر رەتیکردەوە بارسا جێبهێڵێت و ئەمڕۆش یۆڤی ئاڕاستەی گۆڕی بەرووی جۆرجینهۆی ناوەڕاستکاری بلوز.

پێشتر  ساری راهێنەر جۆرجینهۆی گواستبووەتەوە بۆ چێڵسی و ئێستاش دەیەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانە یەکبگرنە و بیگەڕێنێتەوە بۆ ووڵاتەکەی. بەگوێرەی گاردیان گفتوگۆکان دەستی پێکردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی مامەڵەکە زیاتر لە قازانجی چێڵسییە رەنگە یۆڤی ناچاربێت بڕە پارەیەکیش بداتە بلوز.

پیانیج تەمەنی گەیشتووەتە ٣٠ ساڵ و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لەم چەند وەرزەی رابردووی بیانکۆنێری بەڵام لەوکاتەوەی ساری بووەتە راهێنەر هەست بەوەکراوە هەمان ئاستی جارانی نیە و بەباشی کاردانەوەی بۆ پلانەکانی ئەو راهێنەرە نیشان نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button