ئه‌مریکائیسپانیائینگلتەرا

ئامۆزایەکی مێسی: دەیانویست مێسی بکوژن

یاریگا-ماکسی بیانوچی ئامۆزای لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمجار نهێنییەک لەسەر منداڵی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە دەدرکێنێت.

بیانوچی و مێسی بۆ چەند ساڵێک لە گەڕەکانی رۆزاریۆ بەیەکەوە یارییان دەکرد، ناوبراو بۆ ئۆلێ وتی “ئەو لە ئێمە بچووکتر بوو بەڵام نمونەیی بوو وە لە ئێمە باشتربوو، بەجۆرێک یاریزانەکانی دیکە توڕەبوون کە پێیان گوت بیبەرە دەرەوە لەم یارییە و جارێکیتر مەیهێننەوە ئەگەر دەیکوژین. وە چەند جارێکیش لێیاندا بەڵام بەرگەی گرت”.

بیانوچی وتیشی” خەونم ئەوەیە مێسی یاری بۆ  نیوڵد ئۆڵد بۆیس بکاتەوە بەڵام ئەوە زۆر ئاڵۆزە چونکە ئەگەر بگەڕێتەوە ئێرە دەبێت منداڵەکەی بنێرێتە قوتابخانەکانی ئەم شارە و شارەکەش سەلامەت نیە و وەک دۆزەخە!”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button