گرنگترین

خەڵاتی باشترینەکانی فیفای ٢٠٢٠ هەڵوەشایەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند بۆنەی دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام نادرێت.

وابڕیاربوو لە ٢١-٩ دا لە میلان بۆنەکە بەڕێوەبچێت، فیفا رایگەیاند بۆ ئەمساڵ ئەو ئاهەنگە ئەنجام نادرێت  بەڵام باشترینەکان هەر دیاری دەکرێن بە میکانیزمی نوێ کە تا ئێستا بڕیاری لێنەدراوە. رەنگە بە پەخشی راستەوخۆ بێت.

خەڵاتی باشترینەکانی فیفا لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە لە باڵۆن دۆر جیاکرایەوە و چوار جار خەڵاتەکانی دابەشکراون. دوو جاریان کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جارێک لوکا مۆدریچ و پارساڵیش لیۆمێسی بەدەستی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button