ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا نرخێکی شۆکهێنەری لەسەر دێمبلی داناوە

یاریگا- وا دیارە شوێنی عوسمان دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هەموو کات زیاتر لە کەوتۆتە کەنارەوە، ئەوەش دوای زیادبوونی دەنگۆیەکانی كڕینی لاوتارۆ مارتینێز و نێیمار داسیلڤا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە نرخی 60 ملیۆن یۆرۆی لەسەر فرۆشتنی یاریزانەکە دیاری کردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینە دەستبەرداری ببێت.

دیمبلی و پێکانە زۆرەکانی و پابەند نەبوونی، وایکرد ئەم وەرزە تەنها 75%ی یارییەکان ئامادەگیی هەبێت.

ئەو بڕە پارەیە ئەگەرچی زۆر کەمترە لەوەی کاتێک ساڵی 2017 بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە کامپ نو، بەڵام پلانەکانی کڕینی مارتینێز و نێیمار و ئەو کێشە دارایییەی بەر بلاوگرانا کەوتووە، بارسا ناچار بە فرۆشتنی دەکات.

مارکا ئەوەشی خستۆتە روو کە گەر ئەم هاوینەش کڕیاری نەبێت، ئەوا بۆ وەرزێکتریش هەر لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە. ئەم ئەگەرەش لە کاتێکدایە کە یانەکانی زیانی داراییان بەرکەوتووە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و هێشتا نازانرێت بازاڕەکانی گواستنەوەی هاوینە چۆن دەبێت لە ڕووی نرخەکانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button