ئینگلتەرا

ئێستا میدیاکانی بەریتانیا: ماڵی دێلی ئالی بڕدراوە و لە یاریزانەکەش دراوە

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە کە دز چۆتە سەر ماڵی دێلی ئالی یاریزانی ئینگلیزی و یانەی تۆتنهام.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ماڵبڕەکان دوو کەس بوونە و لە کامێرای چاودێری دەرکەوتنە و ئێستا بابەتەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە جگە لە یاریزانەکە خۆی لەو ماڵە، برایەکی و هاوڕێیەکیشی لێیە. ئەوەی دزەکان بردوویانە، خشڵ و کاتژمێری دەستیی بووە. دێلی ئالیش بۆکس بەر دەموچاوی کەوتووە، بەڵام توند نەبووە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر نەبووە.

Back to top button