ئه‌وروپا

میسی یان ڕۆناڵدۆ؟ كلۆپ وەڵامدەداتەوە

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ،ستایشی تواناكانی هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی دەكات.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە لە چاوپێكەوتنیدا بۆ” freekickerz” ووتی: بەڕای من میسی ، بەڵام سەرسامی تەواوی خۆم بۆ كریستیانۆ دەردەبڕم بۆ هەموو ئەوەی لەو چەند ساڵەدا كردوویەتی.

هەروەها ووتیشی: ڕووبەڕووی هەردووكیان بوومەتەوە، بەرگریكردن بەرامبەریان شتێكی مەحاڵە، ئەگەر وێنەی یاریزانێكی تەواو لە مێشكت بكێشی ئەوا ڕۆناڵدۆ هەلدەبژێریت، لەبەر باڵا و توانا و بەرزبونەوەكانی و كەسایەتیەكەی، ئەو یاریزانێكی تەواوە.

هەروەها سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو بەو بچوكیەیەوە شتانێك ئەنجام دەدات كە زۆر سادە و ئاسان بە پێچەوانەی ڕاستیەكەی، لەبەر ئەوە میسی باشترە بە ڕای من لەگەل ڕێزی تەواوم بۆ كریستیانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button