ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ بە بڕە پارەیەکی قایلکەرەوە لەسەر هێڵە بۆ کڕینی گاریس بەیڵ

یاریگا- یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بۆ دەستپێکردنی پرۆژە نوێیەکەیان گاریس بەیڵی کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی پێگەی دیفینسا سینتراڵی ئیسپانی، یانە ئینگلیزییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە تاوەکوو ڕیاڵی پێ قایل بکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو بڕە پارەیە بە دڵی لایەنی ڕیاڵ دەبێت، بەوپێیەی دەیانەوێت دەستبەرداری بنن. لە لایەکیتریشەوە خودی یاریزانەکەش بە چوونی بۆ نیوکاسڵ، دەیەوێت مووچەی ساڵانەکەی 15 ملیۆن یۆرۆبێت.

هەوڵەکانی نیوکاسڵ بۆ کڕینی یاریزانی ناودار لە کاتێکدایە کە شازادە موحمەد بن سەلمانی سعودیە نزیک بۆتەوە لە کڕینی یانەی نیوکاسڵ بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ و تەنها ڕەزامەندی بەرپرسانی پریمەرلیگی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button