ئینگڵته‌را

بیرۆکەی یاریگای بێ لایەن لە پریمەرلیگ رەتکرایەوە

یاریگا-یانەکانی پریمەرلیگ پێیان وتراوە دەتوانن یارییەکانی ماوەی وەرز لە یاریگای خۆیاندا ئەنجام بدەن بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا.

سەرەتا وا بڕیاربوو چەند یاریگایەک دەستنیشانبکرێن و سەرجەم یارییەکان لەو یاریگایەنەدا ئەنجام بدرێن بەجۆرێک یاریگاکان بێ لایەن بن بۆ هەردوولا، ئەمەش بۆ ئاسانتر راگرتنی خاوێنی و کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا لە نێویاندا دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ نوێنەرانی خول و دامەزراوە وەرزشییەکاندا بە یانەکان راگەیەندراوە دەتوانن لە یاریگاکانی خۆیان بمێننەوە بەو مەرجەی کارمەندی پێویست دابین بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە  بەریەک نەکەوتنی ئامادەبووانی نێو یاریگا و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.

دوو لەسەر سێی یانەکان ئەو بیرۆکەیەیان رەتکردبووەوە یارییەکان لە چەند یاریگایەکی دیاریکراودا ئەنجام بدەن سەرەڕای ئەوەی بەشێکی دیکەی ئەو بیرۆکەیە لەوە هات هەندێک لە یاریگاکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە قەرەباڵغەکانی شارەکاندان  و رەنگە ببنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button