ئیتاڵیا

بالۆتێلی و کلینی ئاشت بوونەوە

یاریگا-هەریەک لە ماریۆ بالۆتێلی و جیۆرجیۆ کلینی ئاشت بوونەوە پاش شەڕە راگەیاندنە توندەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە.

کلینی لە پەرتوکی ژیاننامەی خۆیدا کە تازە بڵاوبووەوە بە خراپی باسی هەریەک لە بالۆتێلی و فیلیپی میلۆی بەڕازیلی کردبوو. ئەمەش وەڵامدانەوەی توندی هەردوو یاریزانەکەی لێکەوتەوە.

لە پڕۆگرامی تیڤی لێ ئاینی دا بالۆتێلی و کلینی بە ڤیدیۆ قسەیان کرد و سەرەتای گفتوگۆکەش بەوەبوو بالۆتێلی بە پێکەنینەوە وتی “یەکەمجارە  هەڵەیەک هەیە تۆ کردووتە و من نیم، ئەگەر بەوە بێت لە هەڵەکانمانەوە فێربین کەواتە من نمونەییم”. بالۆتێلی درێسێکیشی پێشکەش بە کلینی کرد کەلەسەری نوسرابوو  “هەرچەندە لەدواوە چەقۆت لێدام بەڵام هەر خۆشمدەوێیت براکەم.

کلینیش کۆپییەک لە پەرتوکەکەی کرد بە دیاری و لەسەری نوسرابوو “ئەو پەڕانە بدڕێنە کە باسی تۆ دەکەن”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button