ئه‌مریکا

یاریزانێکی مانچستەر ناچار کرا بە لابردنی یاریگەیەکی منداڵان لە باخچەی ماڵەکەی

یاریگا- دوای ئەوەی بوو بە هۆی بێزاری و لە ئەنجامدا سکاڵای دراوسێکانی، سێرجیۆ ڕۆمیرۆی گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتد ناچار کرا ئەو شاری یارییە منداڵانەی لە باخچەکەی ماڵەکەیدا داینابوو، لاببات.

گۆڵپارێزەکەی مانچستەر کە ئێستا لە ئەرجەنتینە و کاتەکانی کەرەنتینە لەوێ بەسەردەبات، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەستابوون بە دانانی وەها شاریی یارییەک لە باخچەی بەردەم ماڵەکەیدا، ئەوەش گازندە و سکاڵای دراوسێکانی لێ دەکەوێتەوە.

وەک لە دەیلی مەیڵدا هاتووە، ڕۆمیرۆ بەبێ پرسی شارەوانی ئەوەی کردبوو، بۆیە ناچار کرا بە لابردنی. بەو پێیەی دراوسێکانی ئەوەیان وەک شاری یاریی گشتی چواندبوو، لە هەمان کاتدا وەک لە راپۆرتەکاندا هاتووە، دیمەنی ڕێگەوبان و هاتوچۆی ماتۆڕی دراوسێکانی سەغڵەت کردبوو.

بە گوێرەی دەیلی مەیڵ، ئەو شارە منداڵانە کە ڕۆمیرۆ بۆ هەردوو کچەکەی کلوی و یازمین دروستی کردبوو، بڕی 20 هەزار پاوەندی تێچووە.

 

Back to top button