ئینگلتەرا

کۆنتی: نگۆلۆ کانتی لە پێکهاتەکەتدا هەبێت، وەک وایە بە 12 یاریزانەوە یاری بکەیت!

یاریگا- ئەنتۆنیۆ کۆنتی پەسنێکی بێ وێنەی نگۆلۆ کانتی یاریزانی پێشووتری لە یانەی چێڵسی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە مایەی خۆشحاڵیی ئەو ڕاهێنەرە بووە لەگەڵ یاریزانێکی وەهادا لە ستامفۆرد بریج کاری کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، کۆنتی لە زیاتر لە وەسفی ئەو یاریزانە فەڕەنسیەدا ڕۆدەچێت و دەڵێت: “بە ڕای کانتی ئەو دەتوانێت لە هەموو شوێنێکی ناوەڕاستی یاریگا، یاری بکات. ئێمە قسە لەسەر یاریزانێکی ناوازدە دەکەین، یاریزانێکی ئاستبەرز. ئەو ناوازەیە بە تۆپ و بەبێ تۆپیش. یاریزانێکی وەک کانتیت هەبێت لە پێکهاتەکەتدا، وا دەزانیت ب یاریزانێکی زیادەوە یاری دەکەیت. هەموو ڕۆژێک زەردەخەنە بە رووخساریەوە دەبینیت. کەسێکی زۆر ئەرێنیە. یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان لە ماوەی ژیانی ڕاهێنەرایەتیمدا هەمبووە.”

بۆ وەبیرهێنانەوە، کانتی یەکێک بوو لە یەکەمین گرێبەستەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاتێ لە ساڵی 2016 پۆستی ڕاهێنەرایەتی بلووزی وەرگرت. توانی هاوینی ئەو ساڵە کانتی لە لیستەر سیتیەوە بگوازێتەوە بۆ لەندەن بە بڕی 32 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button