ئه‌مریکا

مێسی پارە دەبەخشێتە نەخۆشخانەکانی ئەرجەنتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

یاریگا- بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیۆنێل مێسی بڕە پارەیەک وەک هاوکاری دەبەخشێتە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی.

ئەفسانە زیندووەکەی بارسا، لە ڕێگەی ڕێخکراوەکەیەوە “مێسی فاوندەیشن” بڕی 500 هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە شەش نەخۆشاخانەی جیاواز لە ئەرجەنتین وەک هاوکارییەک بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19. ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵەمەتێکدا لە ژێر ناونیشان (پێکەوە لە پێناو تەندروستی ئەرجەنتین).

پارەکە، وەک لە ڕۆژنامەی asی ئسپانیدا هاتووە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆپارێزی و ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی.

مێسی جاری یەکەم نییە پارە دەبەخشێت لە دوای سەرهەڵدانی پەتاکەوە، پێشتریش بۆ هەمان مەبەست، بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ هاوکاری بارسێلۆنا و ئەرجەنتینی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button