ئه‌وروپائیسپانیا

لالیگا پلانێکی سەیری هەیە بۆ هاندەران

یاریگا
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا دەیەوێت کارێک بکات یاریزانان کەمتر هەست بە ئامادەنەبوونی هاندەران لە یاریگاکان بکەن و بۆ ئەم مەبەستە بریاریانداوە تویتی هاندەران و کاردانەوەیان لە کاتی یارییەکان لە یاریگاکان پەخش بکەن.

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا ئەمڕۆ بلاویکردەوە ئەوان لە پلانەکانیاندا هەیە کە قەرەبوی نەهاتنی هاندەران بۆ یاریگاکان بکەن و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوەیە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان راستەوخۆ تویتی هاندەران و کاردانەوەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە رێگەی شاشەی ناو یاریگا پەخش بکەن، ئەو کات یاریزانانیش کەمتر هەست بە چۆڵی یاریگاکان دەکەن، بە مەرجێک کە کاریگەری لەسەر ئاست و دەروونی یاریزانەکان نەکات.

یارییەکانی لالیگای ئیسپانیا نزیکەی دوو مانگە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون و کار لەسەر ئەوە دەکرێت دووبارە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە، بەڵام بە بێ ئامادەبوونی هاندەران.

بابەتی زیاتر

Back to top button