ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینتەر میلان ئامادەیە لاوتارۆ بداتە بارسێلۆنا

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی ببێت و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بەڵام بە مەرجی ئەوەی یانەی ئیسپانیەکە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزانێکیان پێ بدات.

رۆژنامەی وەرزشی گازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی نوێترین زانیاری لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی نێرازۆری دەستکەوتووە و ئەویش ئەوەیە کە کارگێری ئەم یانەیە ئامادەیە بەرامبەر ٩٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەرگریکارێکی بارسا دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن، هەروەها یانە ئیتاڵیەکە داوای نێلسۆن سێمیدۆی پۆرتوگاڵی کردووە، بەڵام موچە زۆرەکەی ئەو یاریزانە بووەتە کێشە بۆ ئەوان و بۆیە ئەوان ئێمرسۆن کە بە شێوەی کاتی لە ریال بێتیس یاریی دەکات کردووەتە ئامانج.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە سەخت بە دوای لاوتارۆ مارتینێزە، بەڵام ئینتەر میلان ئامادەنیە کەمتر لە ١١١ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەو نرخەی کە ئەو یانەیە بەم دواییە داوای دەکات رازی بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button