ئه‌وروپائیتاڵیا

پیرلۆیەکەی برێشیا داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
ساندرۆ تونالی، ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکەی یانەی برێشای ئەم وڵاتە کە بە پیرلۆی نوێ ناوبانگی دەرکردووە بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە دەکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکەی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە یاریزانە لاوەکەی برێشا داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە و بریاریداوە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت، هەربۆیە دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی نێرزۆری بکات و چاوەڕێش دەکرێت بە هۆی پەیوەندیە باشەکەی مارۆتا بەرێوەبەری وەرزشی ئینتەر لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە یانەکەی شاری میلان.

ساندرۆی ٢٠ ساڵ لەم وەرزەی سێریائەی لەگەڵ یانەکەی بەشداریی ٢٣ یاریی کردووە و گۆڵێک و پێنج گۆڵ بەرهەمی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button