ئینگڵته‌رایاریگا

“مۆرینهۆ هەڕەشەی فرۆشتنی لە ماتیچ کرد لە پشووی نیوەی یەکەم” !

یاریگا-یاریزانێکی پێشووی چێڵسی باسی توڕەبوونێکی خۆزێ مۆرینهۆ دەکات لە نیمانیا ماتیچ ئەوکاتەی لە ٢٠١٤ راهێنەر و یاریزانی چێڵسی بوون.

جۆردان هیوتن دەرچووی ئەکادیمیای چێڵسی بوو وە چەند جارێک بانگهێشتی تیمی یەکەم کرا لەو ساڵەدا، ناوبراو ئێستا یاریزانی مەکدۆنزە و بۆ ماڵپەڕی گۆڵ وتی “هەموو پێم دەڵێن چەند جێی نائومێدییە کە لە تیمی یەکەم جێگەم نەبووەوە  بەڵام من ١٥ ساڵی پڕ چێژم لە ئەکادیمیا و لە مەشقی چێڵسی بەسەربرد، هەروەها لە پاڵ ئەستێرەکانی وەک درۆگبا و هازارد مەشقم کرد و جۆن تێریش ئەستێرەی نمونەیی من بوو”.

“من ئەوکات مناڵێکی شەرمن بووم و دڵنیانەبووم لەوەی دەبێت چۆن بم بەڵام لە یارییەکدا لەگەڵ ویمبڵدن بیرمە مۆرینهۆ لە پشووی نیوەی یەکەم بە تەواوی ماتیچی شکاند و پێی وت دەتفرۆشم، بۆ من ئەوە چاو کەرەوە بوو”.

سەرباری چیرۆکەکەی هیوتن، ماتیچ یەکێک بوو لە چەند یاریزانە کەمەی لە مانچستەریونایتد تا ساتی دەرکردنی پشتیوانی خۆزێ مۆرینهۆ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button