ئیسپانیا

رامۆس لەبەر دوو هۆکار داوای دەستپێکردنەوەی لالیگا دەکات

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانی دایە و بۆ ئەوەش دوو هۆکاری هەیە.

رامۆس لە میانەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا وتی “هەرچەندە بڕیاری لای ئێمە نیە بەڵام هیوادارم تۆپی پێ لە ئیسپانیا و هەروەها لە خولی پاڵەوانەکان دەست پێبکاتەوە چونکە لەلایەک کەمێک بارسووکی دەکات لە قەیرانی دارایی بەهۆی کۆرۆنا و هەروەها خەڵکیش دڵتەنگن و پێویستیان بەوەیە تاوەکو باری دەروونیان باشتربێت و کەمێک سەرقاڵبن. پەیامم بۆ سەرجەم هاندەرانمان ئەوەیە بەیەکەوە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین و دەبێت یەکگرتووبین.  ئەستێرە مێژووییەکەی مەدرید ئەوەی نەشاردەوە خۆشی  زۆر بیری تۆپی پێ دەکات”.

یارییەکان لە مانگی سێ وە راگیراون و ریاڵ مەدرید لە دوای بارسا دێت لە ریزبەندی ئەم وەرزەی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button