ئینگلتەراگرنگترین

وادەی دەستپێکردنەوەی پریمەرلیگ راگەیەندرا

یاریگا-رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی ئینگلیزی دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی رادەگەیەنێت.

هاوشان لەگەڵ خولە گەورەکانی دیکەی ئەورووپا پێشبینی دەکرێت پریمەرلیگ لە مانگی شەشدا دەست پێبکاتەوە و بە دیاریکراوی لە ١٢-٦دا.

لە هەواڵەکەی تەلەگرافدا هاتووە

پریمەرلیگ لەلایەن حکومەتەوە هەواڵی خۆشی پێدراوە تاوەکو لە مانگی شەش بگەڕێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیران لە پەرڵەمان پلانی زیاتر رادەگەیەنێت بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو وڵاتە و رەنگە سبەینێ ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە رۆژنامەکان بڵاوبکرێتەوە. لە نێویاندا دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان لە ١٢-٦دا لە نێویاندا پریمەرلیگ بە مەرجی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کۆمپیالەیەک دراوە بە یاریزانان و ستافەکان کە تێیدا دەبێت واژووی بکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان دەبن کە خول دەستیپێکردەوە بەڵام ئەوان ئامادەنین واژۆی بکەن تاوەکو تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەیەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button