ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی پێشووتری یانەکە: بارسا بۆ گواردیۆلا ئامادەکراو بوو

یاریگا- ئەفسانەیەکی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا و هاوتیمی پیپ گواردیۆلا لە یانەکە، نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی ئەو راهێنەرە کاتێک بە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، توانیان خۆیان بەسەر ئەورووپادا بسەپێنن.

هریستۆ ستۆیچکۆڤی گۆڵکاری بولغاری و یەکێک لە ڕەگەزە دیارەکانی بارسێلۆنای ساڵانی 1990، لێدوانێکی لە میدیق جیهانییەکاندا بڵاو بۆتەوە و لە بارەی بارساکەی گواردیۆلاوە دەڵێت: “بارسا بۆ پیپ گواردیۆلا ئامادەکراو بوو. ئەوەی ئەو تیمەی بونیاتنا، فرانک ڕیکارد بوو. کاری پیپ ئاسان بوو. ئەو تیمە بۆ خۆی بە/بەبێ گواردیۆلاش هەر دەیانتوانی نازناوەکان ببەنەوە.”

پیپ لە ساڵی 2008 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بلاوگرانای گرتە دەست و شوێنی فرانک ڕیکاردی هۆڵەندی گرتەوە. کە دواتر توانیان بە سەرجەم نازناوەکان بگەن، لە نێویشیاندا هەر شەش نازناوەکەی وەرزی 2009 کە پێشبڕکێیان بۆی دەکرد لە ناوخۆ و ئەورووپا و جیهانیش.

– وێنەی ستۆیچکۆڤ و گواردیۆلا

– ستۆیچکۆڤ و باڵۆن دۆر

بابەتی زیاتر

Back to top button