بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس لە بەرامبەر نێیماردا دوو یاریزانی بارسای نیشان کردووە

یاریگا- لە بەردەوامی و پەرەسەندنی دەنگۆی نیازەکانی بارسێلۆنا بۆ کڕینی نێیمار داسیلڤا، لە بەرامبەردا پاریس سان جێرمان بیری لە دوو یاریزانی بلاوگرانا کردۆتەوە.

بە گوێرەی کاڵچۆ میرکاتۆی ئیتاڵی، بارسێلۆنا لە دۆخێکدایە هەر دەبێت دەستبەرداری ئەستێرەیەک یاخود زیاتری یانەکەی بێت بۆ ئەوەی گواستنەوەی نێیماری پێ هەڵبسوڕێت، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییەی بارسای پێدا گوزەر دەکات.

هەمان سەرچاوە ناوی هەریەکە لە ئارسەر میلۆ و فرانکی دیۆنگی ئاشکرا کردووە کە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا نیشانەی کردوون لە باری دەستنەرداربوون لە نێیمار.

ئارسەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مانەوەی خۆی لەگەڵ بارسا دووپات دەکردوەوە کاتێک هەوڵەکانی یوڤێنتوسیان لێ پرسی. ماوەتەوە هەڵوێستی بارسا لەسەر دیۆنگی هۆڵەندی کە ئەگەر هاتوو پی ئێس جی پێداگری کرد بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button