ئیسپانیا

فەرمی: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا چەند حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

یاریگا: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێنج تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمی لیگادا دووپاتكرایەوە دوای ئەوەی پشكنین بۆ سەرجەم یاریزانەكانی پلە یەك و پلە دوو كرا، دەركەوت كەوا پێنج یاریزان هەڵگری ڤایرۆسەكەن، بە بێ ئەوەی ناوەكانیان ئاشكرا بكەن.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كەوا سەرجەم ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەن هیچ نیشانەكانی ڤایرۆسەكەیان تێدا دەرنەكەوتووە و لە قۆناغی كۆتایی نەخۆشیەكەدان.

 

Back to top button