ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

وادەی یاریی نێوان یوڤێنتوس و لیۆن ئاشکرا بوو

یاریگا
لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا توانی لە یاریگای خۆیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام یوڤێنتوسی ئیتاڵی تووشی دۆڕان بکەن، بەڵام یاریی گەڕانەوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا.

ژان میشێل سەرۆکی یانە فەڕەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی RTLـی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد کە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر خانمە پیرەکە حەوتی مانگی هەشتی ئەمساڵ لە یاریگای ئەو یانەیە بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت. هەرچەندە تاوەکو ئێستا یوێفا بە فەرمی کاتی یارییەکەی رانەگەیاندووە.

پێشتر فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا رایگەیاندووە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان کە مانگی هەشتی ئەمساڵ لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی دۆخەکە یارییەکان دەست پێ بکەنەوە.

Back to top button