ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

خۆری رۆناڵدۆ و میسی بەرەو ئاوابوون دەچێت

یاریگا
ئارسێن ڤینگەر، راهێنەری فەڕەنسی پێشووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی پێیوایە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی ماوەیەکی کەمیان لە پێش ماوە و دوو یاریزانی دیکە شوێنی ئەوان دەگرن.

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گووتی ” لە ژیانی خۆمدا یاریزانی بە توانای وەکو رۆناڵدۆ و میسیسم نەبینیەوە، ئەو دوو یاریزانە ١٠ ساڵی رابردوو هەموو شتێکیان کردووە، بەڵام سەردەمی ئەوان زۆری نەماوە و ماوەیەکی دیکە خۆرەکەیان ئاوا دەبێت و کلیان مباپێ و نێیمار شوێنی ئەوان دەگرنەوە، هەرچەندە ئەستەمە هیچ یاریزانێکی دیکە بتوانێت وەکو دوو ئەستێرەکەی یوڤی و بارسا بۆ ماوەیەکی درێژ لە لوتکەدا بن ”.

ڤینگەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ئەگەر بێتو نێیمار و مباپێ بە زووترین کات چارەنوسیان یەکلایی بکەنەوە، ئەوا زیاتر دەتوانن گرنگی بە تواناکانیان بدەن.

Back to top button