ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

” بارسێلۆنا هەموو ئامانجی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزە ”

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامانجی سەرەکیان لە میرکاتۆی ئەم هاوینە، گواستنەوەی هێرشبەرێکە بۆ شوێن گرتنەوەی لویس سوارێز و بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیان کردووەتە ئامانج.

ڤیکتۆر بلانکۆ سەرۆکی یانەی رایسینگ کلەبی ئارجێنتینایی بە ماڵپەری وەرزشی گۆڵی گووت ” کارگێری بارسا هەموو هەوڵێکی ئەوەیە هاوینی داهاتوو گۆڵکارەکەی نێرازۆری بگوازنەوە ریزەکانیان، من ئاگاداری ئەم بابەتەم و لە کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە زانیاریم پێگەیشتووە، بۆیە دەڵێم کە یانە ئیسپانیەکە زۆر بە جدی کار دەکات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان ”.

کارگێری ئینتەر میلان مەرجی هەڵوەشاندەنوەی گرێبەستەکەی لاوتارۆیان بە ١١١ ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و کەتەلۆنیەکانیش لە هەوڵی ئەوەدان نرخەکە کەم بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button