ئه‌وروپائیتاڵیا

هیچ یاریزانێکی ئەیسی میلان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە

یاریگا
پاولۆ سکارۆنی، سەرۆکی یانەی ئەیسی میلان ئەمڕۆ پشت راستی کردەوە چەند یاریزانێکی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، بەڵام ماڵپەری یانەکەی هەواڵەکەی رەتکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەکەیان، ئەمڕۆ ئەنجامەکان گەڕانەوە و دەرکەوت کە هیچ کەسێک لە یانەکەیان تووشی پەتاکە نەبووە و ئەنجامی گشت یاریزان، راهێنەران و کارگێری یانەکەیان نێگەتیڤ بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە راهێنانە تاکەکەسیەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی رێگەیان پێ دەدرێت دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button