ئیسپانیا

ئۆمتیتی تووشی پێکان هاتەوە

یاریگا- بە ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکە پاش کەرەنتینە، ساموێل ئۆمتیتی تووشی پێکان هات.

پێگەی فەرمی بلاوگرانا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە میانی مەشقە تاکەکەسییەکاندا لە پووزیدا یێکانی بۆ دروست بووە.

ئۆمتیتی لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی پیکان لە ئەژنۆ و لە پێیدا، ماوەی زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتەوە و یانەکەشی کاتی دیاریکراوی بۆ دیاری نەکردبوو بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی و دەستکردنەوە بە ڕاهێنانەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button