ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆماس پارتێی یانەکەی لە نیازی رۆیشن ئاگاداردەکاتەوە

یاریگا-تۆماس پارتێی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت رووبکاتە ئارسناڵ.

ئەوە یەکلابووەتەوە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە. بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف ناوبراو داوای لە ئەتلەتی کردووە کاتێک لە دەرگایان درا رەزامەند بن بە رۆیشتنی بۆ گەنەرز.

ئەوەی رەنگە گواستنەوەکە ئاسانتربکات ئەوەیە  یانە ئیسپانییەکە چاوی لە تواناکانی ئەلیکساندەر لاکازێتییە و رەنگە هەوڵ بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو دوو یاریزانە بدەن.

ئەتڵەتیکۆ ماوەیەکە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆماس دەدات کە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای تەنها ٤٣ ملیۆن پاوەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button