ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆی بەڕازیلی : ئەم چوار یاریزانە زوڵمیان لێکرا باڵۆن دۆریان نەبردەوە

یاریگا- رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیما ناسراو بە دیاردە لە میانەی گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ باسی چەند بابەتێکی جیاوازیان کرد، لە نێویاندا چوار یاریزانی ئاشکراکرد کە بە گوتەی ئەو دەبوو ببنە خەڵاتی باڵۆن دۆر.

رۆناڵدۆ لە میانەی کەرەنتین جار جار شەوانە ئەستێرە مێژووییەکانی دوو دەیەی رابردوو بەسەردەکاتەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە پەڕە فەرمییەکانی. ئەمجارەیان لەگەڵ ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ بوو، رۆناڵدۆ لەو گفتوگۆیەدا وتی “من دەڵێم چوار یاریزان هەن کە دەبوو ببنە براوەی باڵۆن دۆر، ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ، فرانسیسکۆ تۆتی، پاوڵۆ ماڵدینی و راول گۆنزالێز. هەروەها رۆبەرتۆ کارلۆسیشم دەکردە لیستەکە بەڵام ئەو دوو جار دووهەم بوو”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵەی خۆی بووە زۆر تووشی پێکان بووە و وتی “چوار ساڵ بێ پێکان یاریم کرد، بەڵام دەکرا جیاوازتر مەشق بکەم لە دوای ٢٠٠٠. هەمیشە زۆر رامدەکرد بۆ ئەوەی بتوانم بە خێرایی کافو و رۆبەرتۆ کارلۆس بگەمەوە لە کاتێکدا پێویست نەبوو وە ماندووکەربوو. نامەوێت لۆمەی کەس بکەم و تاکە روونکردنەوەم ئەوەیە کە پێش ٢٠٠٠ بە باشی مەشقم نەدەکرد و ئەوە هۆکاری پێکانەکان بوو چونکە لە هەردوو قاچمدا لە هەمان شوێن تووشی پێکان هاتم.لەگەڵ ئەوەش تۆپی پێم هێند خۆشدەویست گەڕامەوە لە کاتێکدا پێیان وتم هەرگیز کەس لەم جۆرە پێکانە ناگەڕێتەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button