ئیتاڵیائینگڵته‌را

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا: ئەم هاوینە کۆلیبالی ڕوو دەکاتە لیڤەرپووڵ

یاریگا- سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە سەرقاڵن بە هەواڵی پەیوەندی کردنی کالیدۆ کۆلیبالیەوە بە یانەی لیڤەرپووڵ.

کۆلیبالی لە ئێستادا بە یەکێک لە باشترینەکانی دڵی بەرگریی دادەدەنرێت و پێشتریش ناوی بە چەند یانەیەکەوە دەبەسترا، لە نێویشیاندا پاریس سانت جێرمان، بەڵام بە گوێرەی مەیڵی بەریتانی، ناوبراو خواستێتی ڕوو بکاتە پریمەرلیگ.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا دەنگوباسەکان لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و فەرەنساشەوە تەواو سەرگەرمن بە گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 28 ساڵانەکەی ناپۆلی بۆ ڕیزەکانی ڕێدزی ئینگلیزی لە هاوینی ئەم ساڵ.

کۆلیبالی سەنیگالی لەوەتەی ساڵی 2014 بە درێسی یانە ئیتاڵییەکەوە یاری دەکات کاتێک بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی لە جینیکەوە ڕووی کردە ناپۆلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button