ئیسپانیا

یاریزانێکی ئەتڵەتیکۆ مەدرید تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە هەواڵێک، هەینیەکی ناخۆشیان بە ڕێ کرد کاتێک دەرکەوت پشکنینی کۆرۆنا بۆ یاریزانێکیان پۆزەتیڤ بووە.

لە کاتێکدا یانەکانی ئیسپانیا و یاریزانەکانیان لە پێناو گەڕانەوە و دەستکردنەوە بە ڕاهێنانەکانیان، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا، ڕێنان لۆدێی یاریزانی ڕۆخی بلانکۆس وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە ناوی ڕاگەیەندرا.

ڕۆژنانەی asی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ناوبراو هەر لە سەرەتای مانگی سێ نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە، بەڵام تا ئەم هەفتەی هیچ پشکنینێکی ئەنجام نەداوە.

هاوکات پشکنین بۆ نۆ یاریزانیتری ئەو یانەیە نەگەتیڤ بووە و ڕێگەیان دراوە ڕاهێنەکانینا بکەن.

 

Back to top button