ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

” دوو ساڵ لەمەوبەر خەریک بوو دەست بە یاریکردن بکەمەوە ”

یاریگا
رۆناڵدۆ نازاریۆ دی لیما، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشکرای دەکات دوو ساڵ لەمەوبەر بیری لەوە کردەوە جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

سەرۆکی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی لە لایڤی ئینستاگرامدا لەگەڵ سباستیان ڤیرۆن ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گووتی ” دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک بەشێکی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانیم کریەوە بیرم لەوە کردەوە لەوانەیە دوای سێ چوار مانگ راهێنان کردن بتوانم یاریی بکەمەوە، بەڵام هەر زوو لە بریارەکەم پاشگەزبوومەوە، چونکە لە کاروانی وەرزشیمدا نەهاتی زۆرم بینی بەدەست پێکانەوەکانەوە و نزیکەی پێنج ساڵم لە کاروانی وەرزشیم فەوتا ”.

رۆناڵدۆی دیاردە لە ساڵی 2011 و لە تەمەنی 34 ساڵیدا بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئەو کاتەی لە یانەی کۆرنسیانزی وڵاتەکەی یاریی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button