ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجامی پشکنینی یاریزانانی ریاڵ مەدرید دەرچووە

یاریگا-ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی کۆڤید ١٩ی سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە هیچ کامێکیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

وەک رێکاری تەندروستی بەر لە گەڕانەوە بۆ مەشقەکان، پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانان ئەنجام دەدرێت و ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاوکردووەتەوە لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە ئەوەیان بۆ یەکلابووەتەوە کە تەواوی یاریزانانی یانەکە سەلامەتن.

سەرچاوەکە دەڵێت قسەیان لەگەڵ کارمەندێکی یانەکە کردووە و توویەتی”هەموو شتێک زۆر بە ووردی شیکراوەتەوە و ئامادەکاری بۆ کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان”.

بەگوێرەی رێکارە تەندروستییەکان، یاریزانان دەبێت لە ماڵەوە جلوبەرگی مەشق لەبەربکەن و راستەوخۆ بچنە مەیدانی مەشق، لەوێش هێندەی بکرێت دوور لە یەکتر ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن  و هیچ جۆرە بەریەککەوتنێک نابێت رووبدات”.

ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و تا ئێستا زیاد لە ٢٢٢ هەزار کەس تووشبوون و ٢٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button